دەربارەی ئێمە

دکتۆر ڕەئوف کوڕی کوێخا عەزیزی کوێخا ڕەشیدە خێزانەکەی ناوی گەلاوێژ محمد نوری نەوەی مەلا نووری ئیمام قاسمی کەرکوکە ، دکتۆر لە ساڵی ١٩٤٧ لە شارۆچکەی تەق تەق لەدایکبووە ، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە تەق تەق و کۆیە و ھەولێر تەواو کردووە . لەساڵی ١٩٦٩ کۆلێژی ڤێرتێرنەری لەزانکۆی بەغداد تەواوکردووە . ساڵی ١٩٧٦ لەزانکۆی لیڤەرپولی بەریتانیا ماستەری لە پزیشکی ڤیرتێرنەری وەرگرتووە ، لەساڵی ١٩٧٩ لەھەمان زانکۆ و پسپۆڕیدا لە بەریتانیا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە . دوای تەواوکردنی خوێندن لە چەندین سلک و پۆستی جیاداجیادا خزمەتیکردووە وەک : ١- پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی کردووە لەپەیمانگای ڤێرتێرنەری لە بەغداد لە ساڵی ١٩٧٠ ٢- بەڕێوەبەری بەیتەرەی ھەولێر بووە لە ساڵانی ١٩٧١ - ١٩٧٤ ٣-مامۆستای زانکۆی موسڵ بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٤ ٤- بۆماوەی چوار ساڵ بەڕێوەبەر بووە لە کۆمپانیای پەلەوەری گشتی لەناوچەی کوردستان ( ھەرێمی کوردستان — عێراق) ١٩٨٤—١٩٨٨ ٥- بەڕێوەبەری تاقیگەی ڤێرتێرنەری بوور لەناوچەی کوردستان ١٩٨٨ - ١٩٨٩ ٦-مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین ١٩٩١- ١٩٩٣ ٧- وەک پسپۆڕ کاری کردووە لەڕێکخراوی فاو لە ساڵانی ١٩٩٧—٢٠٠٠ ٨- دامەزرێنەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفە لە تەق تەق لەساڵی ٢٠٠٢—٢٠٠٣ ٩- لەساڵی ٢٠٠٣ لێپرسراوی کۆمیتەی ڕیفراندۆم بووە. لە ساڵی ٢٠١١ ڕێزلێنانی فەخری دەی جیھانی پێبەخشراوە ، ھەروەھا بنکەیەک بۆ توێژینەوەی ڤێرتێرنەری لە قەزای زاخۆ بەناوی ئەم زاتە کراوە . بەداخەوە ئەم زاتە ماوەی تەمەنی کورت بووە (٥٩) ساڵ ژیا ، ئەو مرۆڤە خۆڕاگرە چوار ساڵ ٢٠٠٢—٢٠٠٦ بەرەنگاری نەخۆشی بۆوە دوای سێ نەشتەرگەری لەوڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا ، دواجار لە شاری ھەولێر لەبەرواری ٢٠٠٦/٩/١٤ لە کاتژمێر ٢:١٠ شەو ماڵئاوایی لێکردین و دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و لەگۆڕستانی بانەڕەقە بەخاک سپێردرا