خوله‌كانى به‌هێزكردنى هاوينه 2021 .
ھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران نیشانەی سەرکەوتوویی خولەکانی بنکەکەمانە
ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٧/١٠ رۆژى(شه‌ممه) خوله‌كانى به‌هێزكردنى ھاوینە له (بنكه‌ى خێرخوازى دكتۆر ره‌ئوف) بۆ خوێندكارانى ئاماده‌ييه‌كانى(ته‌قته‌ق و سێگردكان و قه‌ره‌ناو) ده‌ستيپێكرد .
خوێندكاران #بێبەرامبەر وانه‌يان پێ ده‌درێت له‌لايه‌ن گروپێك له مامۆستايانى شاره‌زا و پسپۆڕى سنوره‌كه و ميلاكى ئاماده‌ييه‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى كۆيه بە سپۆنسەری (بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف).
ماوه‌ى خوله‌كان(٤٠) رۆژ و (٤٠) به‌شه وانه‌يه بۆ هه‌ر بابه‌تێكى( زمانى ئينگليزى و بيركارى و فيزيا و كيميا) به‌يانيان تايبه‌ته بۆ(كچان) و دواى نيوه‌ڕۆيان بۆ(كوڕان) ته‌رخانكراوه
ساڵانه( بنكه‌ى خێرخوازى دكتۆر ره‌ئوف) #بێبەرامبەر خولى به‌هێزكردن بۆ خوێندكارانى ته‌قته‌ق و ده‌وروبه‌رى ده‌كاته‌وه.