ئەمڕۆ لە ھۆڵی (بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف ) سەرپەرشتی گفتوگۆیەکی کراوەمان کرد بە ئامادەبوونی نوسەری بەتوانا لە شارەکەمان ( ھەرێم ھەژان ) و بە بەشداری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری تەق تەق و بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی تەق تەق و نوێنەری سەرجەم ڕێکخراو و دەستە و گروپە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکان لە تەق تەق .
ئامانجمان لەم کۆبونەوەیە پاڵپشتی و پشتگیریمانە بۆ بەرھەمە نوێیەکانی نوسەر ( ھەرێم ھەژان ) کە پێکدێت لە پێنج کتێب و بە گرنگمان زانی بەر لەدەستپێکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکان کۆدەنگیەک ھەبێت بۆ پشتگیریکردن و ھاندانی خوێنەران بەرەو پێشانگای کتێبەکان لە ھۆڵی (شەھید عبدالرزاق) سبەی سێشەممە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە مەراسیمێکدا دەکرێتەوە .