شازدە‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی دکتۆر ڕه‌ئوف
بۆ خوێندکاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن لە شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ق و سێگردکان و قەرەناو به‌رێوه‌چوو
چوار شه‌ممه ٢٠٢٠/١٠/٧ له هۆلی(بنکه‌ی خێرخوازی دکتۆر ڕه‌ئوف) کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سه‌ر له‌به‌یانی به ئاماده‌بونی بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوبەری په‌روه‌رده‌ی کۆیە و سه‌رپه‌رشتیارانی پەروەردەیی و خانەوادەی دکتۆر ڕەئوف مه‌راسیمی (١٦) ه‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی(دکتۆر ڕه‌ئوف) بۆ خوێندکاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ق و سێگردکان و قەرەناو له‌سه‌ر ئاستی تەق تەق و پەروەدەی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٩ ـ٢٠٢٠) به‌رێوه‌چوو که تێیدا(٢٧) قوتابی و خوێندکار خه‌ڵاتیان پێدراو رێزیان لێ‌گیرا له‌گه‌ڵ(٣) مامۆستای لێژنەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە بنکه‌ی خێرخوازی دکتۆر ره‌ئوف ، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیمانە لە مەراسیمی ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆری خوێندکاران سودمەند بوون وە لە پلانی تایبەت و نوێی بنکەکەمان خوێندکارانی (تەق تەق و قەرەناو و سێگردکان ) خەڵات و ڕێزلێنانیان پێدرا ھەروەھا بۆ ئەمساڵ بنکەکەمان خەڵات و ڕێزلێنانی پێشکەشکرد بە (یەکەمەکامی بەشەکانی پەیمانگا لە تەق تەق ) بەمەبەستی ھاندان و پشتگیری لە سەرجەم فێرخوازان ، مه‌راسیمه‌که نزیکه‌ی (۲)کاتژمێری خایاند و ڕێنماییە تەندروستیەکانی تیادا جێبەجێ کرا وە بڕگه‌کانی به‌م شێوه‌یه خرایه ڕوو.