پازده‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی دکتۆر ڕه‌ئوف
بۆ خوێندکاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ق به‌رێوه‌چوو
یەک شه‌ممه ۲۰۱۹/۹/۱٥ له هۆلی(بنکه‌ی خێرخوازی دکتۆرڕه‌ئوف) کاتژمێر (۱۰)ی سه‌ر له‌به‌یانی به ئاماده‌بونی لایه‌نی حکومی و په‌روه‌رده‌یی و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و که‌سایه‌تیه‌کان و که‌س و کاری خوێندکاران مه‌راسیمی (۱٥) ه‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی(دکتۆر ڕه‌ئوف) بۆ خوێندکاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ق له‌سه‌ر ئاستی تەق تەق بۆ ساڵی خوێندنی(۲۰۱۸ـ۲۰۱۹) به‌رێوه‌چوو که تێیدا(۱۳) قوتابی و خوێندکار خه‌ڵاتیان پێدراو رێزیان لێ‌گیرا له‌گه‌ڵ(۸) مامۆستای خۆبه‌شی خوله‌کانی بنکه‌ی خێرخوازی دکتۆر ره‌ئوف، مه‌راسیمه‌که نزیکه‌ی (۲)کاتژمێری خایاند و بڕگه‌کانی به‌م شێوه‌یه خرایه ڕوو: